ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت سكاڵا لەسەر ئەتلەتیكۆ تۆمار بكات بەهۆی گریزمانەوە

یاریگا-

بارسێلۆنا بڕیاری داوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بگرێتەبەر بەهۆی بارودۆخی ئەنتوان گریزمان كە ئێستا بە خواستن یاری بۆ ڕیزەكانی ڕۆخی بلانكۆس دەكات.

یاریزانە فەرەنسییەکە ساڵی رابردوو بۆ ماوەی دوو وەرز بە خواستن گەڕایەوە ڕیخەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید، گرێبەستەکەش بژاردەی کڕینی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت ئەگەر گریزمان زیاتر لە 50%ی خولەکەکانی یاری بەشداری بكات.

بەپێی تۆڕی “بلیچەر ریپۆرت”، یانە کەتەلۆنیەكە ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بدرێت.

ئەمەش بەهۆی ئەو فێڵەوە دێت کە ئەتلەتیكۆ دەیگرێتە بەر كە هەموو یاریەك دوای خولەكی 60 گریزمان دەهێننە یاریگا تا دووربكەونەوە لە چالاككردنی ئەو بڕگەیەی لە گرێبەستەكەی گریزۆدا هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button