خوله‌کانی دیکە

دی یۆنگ مووچەکەی کەم دەکاتەوە

یاریگا
فرانک دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا لە پێناو مانەوە لە یانەکەی ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

کارگێری بلاوگرانا بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵیدا ناوەڕاستکارەکەی رازی بکات یانەکەیان جێبێڵێت و، بە پارەکەی کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام یاریزانەکە رازی نەبوو ئەم کارە بکات، بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە داوایان لێکرد بۆ مانەوە مووچەکەی کەم بکاتەوە، یاریزانەکە ئەم داوایەشی رەتکردەوە و، کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دواجار یاریزانەکە رازی بووە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

دی یۆنگ ئۆفەری خەیاڵی لە چەند یانەیەک بۆ هاتووە و یانەکانیش مووچەیەکی زیاتریشی پێدەدەن، بەڵام ئەو ئامادەنەبوو یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button