بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
مارسیلیا ڕۆشتنی بالۆتێلی لە یانەکە ڕاگەیاند
یاریگا- یانەی مارسیلیای ڕۆشتنی ماریۆ بالۆتێلی لە یانەکە ڕاگەیاند و وێستگەی داهاتووی یاریزانەکەش بە نادیاری ماوەتەوە.
سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە، جاک هێنری ئێراود، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “پێگەی هێرشبەریی نووک لە یانەکە ئێستا پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە بەوپێیەی وادەی مانەوەی بالۆتێلی لەگەڵماندا کۆتایی دێت.”
هێرشبەرە ئیتاڵییەکە مانگی یەنایەر بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ ڕووی کردە مارسیلیا و توانی لە 15 یاریدا لە خولی فەڕەنسی 8 گۆڵ تۆمار بکات.
دەنگۆ هەیە یاریزانە ئیتاڵییە تەمەن 28 ساڵانەکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیی، یاخود بەرەو ئینگلیز بۆ کارکردنەوە لەژێر دەستی مانوێل پێلگرینی ڕاهێنەری پێشووتری ئەم جارە لە یانەی وێستهام.