خوله‌کانی دیکە

لیاو وەڵامی داواکارییەکەی یانەی چێڵسی دەداتەوە

یاریگا
رافاییل لیاو هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاگادار کردووەتەوە یانەکەی ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەم دواییە کارگێری یانەی ئینگلیزیەکە پەیوەندیان بە یاریزانە پۆرتوگالیەکەی رۆسێنەری کردووە و ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئاشکرا کردووە، بەڵام لە وەڵامدا یاریزانەکە کارگێری بلوزی ئاگادار کردووەتەوە یانەکەی ئامادەنیە گوێ لە ئۆفەری کەمتر لە 100 ملیۆن بگرێت.

لیاو بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردوو، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی، بەڵام کارگێری یانەی ئەیسی میلان ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button