ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند: دەمەوێت ئەو كارانە بكەم كە بێنزیما دەیكات

یاریگا-

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، ستایشی کەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کرد و هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ یانەی سیتیزن روونکردەوە.

هالاند لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆڕفورتو ووتی: “من پەیوەندیم بە یانەی مانچستەر سیتیەوە کرد، بۆ ئەوەی فێربوون و گەشەکردنم هەبێت، پێش ئەوەی بێمە ئێرە زۆر سەیری پریمەرلیگم کردووە، پێموایە لەم ساڵانەی دواییدا بینینی ژمارە 9ی كلاسیك بووەتە شتێکی دەگمەن، من یاریزانێکی هێرشبەرم و پێگەی خۆمم خۆشدەوێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هەرگیز ناتوانین واز له‌ هه‌وڵدان بهێنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاكان بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ببین، ئەگەر سه‌یری كه‌ریم بێنزیما له‌ ڕیاڵ مه‌دریددا بكه‌ین، ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و بووەتە یاریزانێکی باشتر له‌ وه‌رزه‌كانی ڕابردوو، ئه‌مه‌ سه‌‌رسوڕهێنەرە‌، منیش هه‌میشه‌ دەمەوێت ئەوە بكەم” .

جێگەی سەرنجە هالاند لە سێ یاری یەکەمی خۆیدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا توانیویەتی  سێ گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button