خوله‌کانی دیکە

دیپای لەگەڵ یوڤێنتوس نەگەیشتە رێکەوتن

یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گفتوگۆکانی لەگەڵ مێمفیس دیپا، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا وەستاندووە.

رۆژنامەی وەرزشی Tuttosportـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، خانمە پیرەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ یاریزانە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا وەستاندووە، چونکە ئەو یاریزانە داوای مووچەیەکی خەیالی دەکات و ئەوانیش ئامادەنین داواکارییەکەی جێبەجێ بکەن.

دیپای تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت بە فرۆشتنی کێشە داراییەکانی چارسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button