ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

دیپای تەنها هەنگاوێك لە یوڤێنتوسەوە دوورە

یاریگا-

مێمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستادا پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیەوە بكات.

چەند راپۆرتێك ئاماژە بەوە دەكەن كە یوڤێنتوس لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی دیپای بە خۆڕایی.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی (لاگازێتا دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی، یانەی بارسێلۆنا هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات دیپای دەستبەرداری ئەو بەشە دواخراوەی مووچەی وەرزی رابردووی ببێت، کە بڕەکەی دوو ملیۆن یۆرۆیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیپای لەگەڵ یوڤێنتوس گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکانی گرێبەستەکەی، کە تێیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست واژۆ دەکات و ساڵانە 7.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button