ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەو داواکارییەی رابیۆ کە مان یونایتدی پەشیمانکردەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد دوێنێ بەفەرمی وازی لە هەوڵەکانی هێنا بۆ گواستنەوەی ئادریەن رابیۆ پاش داواکارییە تاکە کەسییەکانی ئەو یاریزانە.

یونایتد لەگەڵ یوڤێنتۆس رێککەوتن لەسەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ و یۆڤی رازیبوو بە ئۆفەرەکەی یانە ئینگلیزییەکە بەڵام سەرجەم گفتوگۆکان شکستییان هێنا کاتێک ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە داوای موچەی ١٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی کرد.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ موچەکە تەنها بەشێکی بچووکی داواکارییەکانی بریکارەکەی رابیۆ بووە، لە سەروو ئەوەشە داوای ٨-١٠ ملیۆنی دیکەیان کردووە بۆ بریکارەکە کە دایکی یاریزانەکەشە و لەگەڵ چەندین داواکاری دیکە.

لە کاتێکدا ئەو یاریزانە داوای ١٠ ملیۆن موچەی کردووە کە مووچەکەی ئێستای ٧ ملیۆنە لەگەڵ یۆڤی و لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەشدا نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button