ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: کوڕەکەی سیمۆنی گەیشتە ناپۆلی

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی جیۆڤانی سیمۆنی کوڕی دیگۆ سیمۆنی راهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدریدی راگەیاند.

جیۆڤانی پارساڵ لەگەڵ هێڵاس ڤێرۆنا ئاستێکی بەرزی نیشاندا و لە  ٣٥یاریدا ١٧ گۆڵی تۆمارکرد، ناپۆلی ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات و سەرەنجام ئەمڕۆ بەفەرمی هاتە ئەنجامدان.

گرێبەستەکە بە خواستنە بۆ وەرزێک بەڵام دەبێتە هەمیشەیی ئەگەر ناپۆلی بگاتە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو. بەمەش ناوبراو دەبێتە جێگرەوەکەی درایس مێرتێنس کە خولی تورکی هەڵبژارد.

هاوکات، ناپۆلی نزیکە لەگواستنەوەی تانگۆی ندۆمبێڵێ و جیاکۆمۆ راسپەدۆری.

بابەتی زیاتر

Back to top button