ئینگلتەرا

باتشوای باسی کێشەکانی دەکات لەگەڵ کۆنتی دەکات

یاریگا-میچی باتشوای هێرشبەری یانەی چێڵسی بۆ یەکەمجار باس لەوە دەکات، ئەو سەردەمەی لە لەندەن بووە کێشەی هەبووە لەگەڵ راهێنەرەکەی .

باتشوای بۆ ڤۆیتباڵ مەگەزین سەبارەت بە هۆکاری شکستهێنانی لەگەڵ بلوز وتی ” بەدڵنیاییەوە کێشەکە دیگۆ کۆستا بوو لەو کاتەدا،  کەس نەیدەتوانی پێی بڵێ کە نابێت لە پێکهاتەی سەرەکی بیت، لە وەرزی دووهەمیشم لەگەڵ چێڵسی لە کاتێکدا باش یاریم دەکرد، مۆراتایان کڕی هەر کاتێکیش بەشداریم پێدەکرا گۆڵم تۆمار دەکرد کەچی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبوو. کۆنتی هەموو شتێکی پێدەوتیت و کەچی پێچەوانەکەی دەکرد، سەرەتا کەیەکمان بینی، گفتوگۆیەکی درێژخایەنمان ئەنجاممدا و پێی وتم لە پێکهاتەی سەرەکی دەبم چونکە بە دوو هێرشبەر یاری دەکەین و لە پاڵ دیگۆ کۆستا دەبیت، بڕوام پێکرد چونکە ئەو هەمیشە لە سەرجەم یانەکان بە دوو هێرشبەر یاری دەکرد کەچی تەنها لەگەڵ من ئەوەی نەکرد”.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە، هێشتا بەفەرمی یاریزانی چێڵسییە بەڵام زۆربەی ساڵەکانی بە خواستن لە یانەکانی ڤالێنسیا، دۆرتموند، کریستال پاڵاس، بێشکتاش بەسەربرد و چاوەڕواندەکرێت هاوینی ئەمساڵیش یانەکە جێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button