ئینگلتەرا
کلۆپ: نونێز بێ هیوای کردین

یاریگا-یۆرگن کلۆپ نیگەرانە لە داروین نونێز پاش کرانە دەرەوەی بە کارتی سوور بەڵام دەڵێت لەم ئەزموونەوە فێری وانەیەکی بەنرخ دەبێت.
داروین لە یەکەم یاری فەرمیدا لە یاریگای ئەنفیڵد بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە، ئەمەش وایکرد نەتوانن شکست بە کریستاڵ پاڵاس بهێنن و ١-١ بەرامبەربوون.
کڵۆپ لەوبارەیەوە وتی ” داروین خۆی دەزانێت کە هاوپیشەکانی بێ هیوا کردووە، لە ئێستادا هیچی پێناڵێم و دواتر قسەی لەگەڵ دەکەم. راستە توڕەیان کرد بەڵام کارتە سوورەکەی شایستە بوو، نەدەبوو بەو جۆرە کاردانەوەی هەبێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە نونێز لەم ئەزموونەوە فێری وانەیەکی بەنرخ دەبێت و دووبارەی ناکاتەوە”.
هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە، لە سێ یاری داهاتووی لیڤەرپوول دادەبڕێت.