ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

هەوڵی ئاشتکردنەوەی نێیمار و ئێمباپێ دەدرێت

یاریگا
کلیان ئێمباپێ و نێیمار داسیلڤا کێشە کەوتووەتە نێوانیان و بەم هۆیەوە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە ئاشت بکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە، بەهۆی ئەو کێشانەی لە نێوان هەردوو یاریزانەکەی شازادەکان سەری هەڵداوە، کارگێری یانەکە دەیەوێت لە رێگەی کریستۆف گاڵتیێ راهێنەر و لویس کامپۆسی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە، کێشەکانی نێوان ئەو دوو یاریزانە چارەسەر بکات و، کۆتایی بە هەموو ئاڵۆزییەکان بێنن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە نێیمار پێیوایە ئێمباپێ هەوڵی دەرکردنی لە یانەکەی دەدات، بۆیە لە کاتی یارییەکان زۆر هاوکاری ئەو یاریزانە ناکات و زیاتر لەگەڵ مێسی پەیوەندی باشە.

Back to top button