ئه‌وروپائینگڵته‌را

لێپێچینەوە لەسەر روداوەکەی نێوان توخێل و کۆنتی دەکرێت

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بڕیاریداوە لێکۆلینەوە لەسەر روداوەکەی نێوان توماس توخێل راهێنەری یانەی چێڵسی و هەروەها ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی تۆتێنهام بکات.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا، بەم زووانە لێکۆلینەوە لەسەر روداوەکەی دوای یارییەکە نێوان هەردوو یانە لەندەنیە بکات و چاوەڕێش دەکرێت ئەو دوو راهێنەرە تووشی سزایەکی قورس ببنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە لەوانەیە سزاکەی توماس توخێل راهێنەری چێڵسی قورستر بێت، چونکە ناوبراو دوای یارییەکە قسەی لەسەر ئەنتۆنی تایلۆر ناوبژیوانی یارییەکە کردووە.

Back to top button