ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێڤەرتۆن ٤٠ ملیۆن پاوەندی چێڵسی رەتکردەوە

یاریگا-یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی گرێبەستێکی چێڵسی بۆ ئەنتۆنی گۆردن بە بڕی ٤٠ ملیۆن پاوەند رووتکردەوەتەوە.

بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن، تۆماس توخێل دەیەوێت بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە، سێ یاریزانی دیکە بگوازێتەوە بەڵام ئامانجی یەکەمی گۆردنە چونکە دەتوانێت وەکو هێرشبەر و هەروەها لە باڵەکانیش یاری بکات.

ئەنتۆنی تا دێت زیاتر سەرنجی یانەکان بەلای خۆیدا رادەکێشێت و جگە لە چێلسی، هەریەک لە تۆتنهام و نیوکاسڵیش گرنگییان  بەو یاریزانە داوە، بەڵام ئێڤەرتۆن تا ئێستا رەزامەندی نەداوە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button