ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یونایتد بیر لە ڤاردی دەکاتەوە
یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵی کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕم دەدات و جەیمی ڤاردی لەنێو لیستی خوازیارانی یانەکەدایە.
جەیمی تەمەنگی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ لێیستەر سیتی بەڵام ئەتلەتیک دەڵێت برێندار رۆجەرزی راهێنەر ئامادەنیە بە ئاسانی دەستبەرداری بێت.
ناوبراو دەچێتە پاڵ هێرشبەرەکانی دیکەی مارکۆ ئارناتۆڤیج و ماوۆر ئیکاردی لە ریزی ئەو یاریزانانەی لە یانەکە ویستراون و بەڵام یونایتد وەک پێویست هەوڵ بۆ گواستنەوەیان نادات، ئەمەش توڕەیی هاندەرانی شەیتانە سوورەکانی لێدەکەوێتەوە و خاوەنانی یانەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن تەنها بۆ دامرکاندنەوەی توڕەییەکان باسی گواستنەوەکان دەکەن و ئەنجامی نابێت.