ئیسپانیا

ئەنشلۆتی: ئەمە دواین کارمە پێش وازهێنان

کارلۆ ئەنشلۆتی رایدەگەیەنێت، ئەرکی ئێستا کۆتا ئەرکییەتی پێش وازهێنانی یەکجاری لە کاری راهێنەرایەتی.

ئیتاڵییە بە ئەزموونەکە ئێستا راهێنەری ریاڵ مەدریدە و وەرزی رابردوو سەرکەوتنی گەورەی لەگەڵ ئەو یانەیە تۆمارکرد. ناوبراو بۆ ئیل مێسینجیرۆ وتی “پێشتر سەرنجم لەسەر لایەنە تەکتیکییەکە بوو بەڵام ئێستا ئەوەی لام گرنگە پەیوەندییە مرۆڤانەکەیە و ناسینی زیاتری خەڵکی نوێ و نەوەی نوێیە. ئەم قۆناغەی ئێستام لەگەڵ مەدرید کۆتایی بە کاروانی من دەهێنێت و دوای ئێرە وازدەهێنم. ریاڵ مەدرید لەوپەڕی هێز و گەورەییدایە لە تۆپی پێ، بۆیە جێی خۆیەتی پاش ئێرە وازبهێنم و لێرە گەورە نیە.

سەبارەت بە کاروانەکەشی کاتێک لێی پرسرا هەستی چۆنە ٢٤ ناسناوی بردووەتەوە، وتی “راستت دەوێت هیچ گرنگییەکی نیە لای من، رەنگە دوای وازهێنانی گرنگییان هەبێت”.

ئەمڕۆ تیمەکەی ئەنشلۆتی لە یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگا، رووبەرووی ئەلمێریا دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button