ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نۆتینگهام فۆرێست دوو یاریزانی گواستەوە

Yariga App

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی دوو گرێبەستی نوێی راگەیاند.

نۆتینگهام ئەمساڵ گەڕاوەیەوە پریمەرلیگ و ئیمانوێل دێنیزی بە ٢٠ ملیۆن پاوەند لە واتفۆرد کڕییەوە، هەروەها چیکۆ تۆیاتێ بێ بەرامبەر گواستەوە ریزەکانی.

بەم دوو گرێبەستە، نۆتینگهام بووە یەکەم یانەی ئەورووپا کە لە بازاڕی گواستنەوەدا ١٤ یاریزانی جیاواز بگوازێتەوە.

دێنیز وەرزی رابردوو ١٠ گۆڵی لە پریمەرلیگ بۆ واتفۆرد تۆمارکرد لە ٣٥ یاریدا، چیکۆو تۆیاتێ بێ یانە بوو پاش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە مانگی ٧ دا لەلایەن کریستاڵ پاڵاس

بابەتی زیاتر

Back to top button