ئینگلتەرا

رۆناڵدۆ و مەکلارن بووە بە مشتومڕییان پاش شکستەکەی برێنتفۆرد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ستیڤ مەکلارنی یاریدەدەری راهێنەر بووەتە مشتومڕییان پاش شکستە گەورەکەی هەفتەی دووهەم پریمەرلیگ بەرامبەر برێنتفۆرد.

شەیتانە سوورەکان تووشی دووهەم شکستی دوای یەک هاتن و ئەمجارەیان بەرامبەر برێنتفۆرد بە ئەنجامی ٤-٠، لەگەڵ فیکەی کۆتایی  مەکلارن داوای لە رۆناڵدۆ کردووە بچێتە لای هاندەران بۆ داوای لێبوردن و چەپڵەیان بۆ لێبدات بەڵام ئەمە هێندەی دیکە رۆناڵدۆ توڕەدەکات و نەک بەقسەی ناکات بەڵکو وەڵامی تێن هاگی راهێنەریش ناداتەوە و یاریگا جێدەهێڵێت. ئەمەش بەگوێرەی مانچستەر ئیڤینینگ نیوس.

رۆناڵدۆ و یونایتد بە سفر خاڵ لە دوو یاریدا لە کۆتا پلەی ریزبەندی پریمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button