عێراقکوردستان

یانەی سلێمانی لە یەك ڕۆژ زۆرترین گرێبەستی واژۆکرد

بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک یانەی سلێمانی بەشداری خولی یانە پلە دووەکانی عێڕاق و خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەکات، جیاواز لە وەرزی ڕابردوو یانەکە بۆ وەرزی نوێ دەیەوێت کێبڕکێی سەرکەوتن بکات بۆ پلەکانی سەرووتری هەر دووخول، بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ لە بارەگای یانەکە گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەر ( ئەیادشەمسوڵا) و ( خەسرۆگورون) وەك سەرپەرشتیاری هونەری واژۆکرد.

لە هەمان کاتدا یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ سێزدە یاریزان ڕاگەیاند، ئەوانیش ( بەهادین بەکر ، شێرکۆجەبار ، هەردی سەیفەدین ، بەرهەم جەبار ، یاسین جەوهەر ، حەیدەرجەلیل ، ئەلەند دارا ، هاوبەش عومەر ، دانیارئیسماعیل ، شکار یاسین ، مەحەمەد جەمال ، پێشڕەو شەریف ، بابان عەلی )

یانەی سلێمانی دەیەوێت چەند یاریزانێکی پیشەگەریش بهێنێتە ڕیزی یانەکە بۆ زیاتر تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی، دوای چەند ساڵێك دابڕان لە خولەکانی کوردستان و عێڕاق، بۆ دووەم وەرزە سلێمانی بەشداری چالاکیەکان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button