ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا: بەرپرسیاریەتی شكستەكە لە ئەستۆ دەگرم

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە بەرپرسیاریەتی شكستەكەیان لەئەستۆ دەگرێت.

برینتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵی یەكەم و دووەمی برینتفۆرد لە ئەنجامی هەڵەی دیخیاوە تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە دی خیا ووتی: بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرم ، سێ خاڵی یانەكەمم لەدەستدا ، زۆر بە خراپی یاریم كرد.

هەروەها ووتیشی: دوای ئەو هەڵەی یەكەم و دووەم كە كردم شتەكە قورستر دەبوو بۆ هاوڕێكانم ، دەبوو تۆپی یەكەمم بگەڕاندایەتەوە ئەوا بێگومان ئەنجامەكە جیاوازتر دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button