ئه‌وروپائیتاڵیا

پیۆلی: کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال کێشە دروست دەکات

یاریگا-

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دووپاتی كردەوە، دەستپێكردنی مۆندیال كە بڕیارە لە 20ی مانگی 11 بەڕێوەبچێت، هەندێك كێشە دروست دەكات، بەتایبەتی كە سێ مانگ دوای دەستپێكردنی ئەم وەرزە دێت.

ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30بە كاتی كوردستان میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆدەنیزی دەكات لە میانەی هەفتەی یەكەمی یاریەكانی خولی ئیتاڵیا.

پیۆلی لە لێدوانەکانیدا کە لەلایەن “فوتبۆڵ ئیتاڵیا”ەوە ئاماژەی پێکراوە وتی: “وەرزێکی سەیر دەبێت، مۆندیال لەو کاتەدا هەندێک کێشە دروست دەکات، بەڵام من ئامادەم ڕووبەڕووی ئەم وەرزە ببمەوە”.

“پێموایە دەتوانێت دۆخێکی تایبەت بێت بۆ ئەو کەسانەی کە ناچنە مۆندیال، پێویستمان بە ئەو کەسانە دەبێت کە یاری دەکەن و بزانین چۆن چاک دەبنەوە”.

لە کۆتاییدا دەڵێت “وەرزێکی هاوسەنگ دەبێت، قورس دەبێت بۆ هەمووان چونكە دەبێت لە وەرزی ڕابردوو باشتر ئەنجام بدەن، حەوت یانە سەرەکییەکە بەهێزن، فیۆرنتینا لە ئاستێکی بەرز نزیک دەبێتەوە، خولێکی رکابەرییە و چەندین یان دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن”

بابەتی زیاتر

Back to top button