ئه‌وروپائیسپانیا

داوا لە تێباس دەکرێت ئاسانکاری بۆ یانەکانی لالیگا بکات

یاریگا
بەشێک لە یانەکانی ئیسپانیا بەهۆی یاساکانی خولەکەیان تووشی کێشەی گەورە بونە و تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ناوی یاریزانە نوێیەکانیان تۆمار بکەن، بۆیە داوا لە خاڤیەر تێباس سەرۆکی لالیگا دەکرێت ئاسانکاری بۆ یانەکان بکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو یاسا قورسانەی لە لالیگا هەن، زۆربەی یانەکان رێگەیان پێنادرێت ناوی یاریزانە نوێیەکان تۆمار بکەن، ئەمەش گەورەترین زیان بە یانەکان دەگەیەنێت، بۆیە ئەو یانانە داوایان لە سەرۆکی خولەکە کردووە، بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات، ئاسانکاریان بۆ بکرێت.

یانەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بێتیس و پێنج یانەی دیکەی ئیسپانیا، بەهۆی یاسای دارایی خاوێن تاوەکو ئێستا رێگەیان پێنەدراوە ناوی یاریزانە نوێیەکانی کە ئەم هاوینە گواستویانەتەوە تۆمار بکرێن، لە کاتێکدا شەممەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ تۆمار کردنی ناوی یاریزانە نوێیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button