خوله‌کانی دیکە

کارگێری مانچێستەر سیتی لە داهاتووی سیلڤا ئاگادارە

Yariga App

یاریگا
بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بکات و، کارگێری یانەکەشی لەم بڕیارەی ئاگادارن.

رۆژنامەی TheAthletic بڵاویکردەوە کارگێری ستیزن ئاگادارن لە ویستی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان و، دەزانن ئەو یاریزانە ئارەزوو دەکات بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات، بۆیە لە پلانیاندایە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە، چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە.

سیلڤا گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ماوە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بڕیار بدات و، یانە ئینگلیزیەکەش بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button