ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلۆنسۆ بە تەواوی لە بارسێلۆنا نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

مارکۆس ئەلۆنسۆی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی تەنها هەنگاوێکی ماوە بۆ ئەوەی بچێتە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان  لە ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، بارسێلۆنا هەر كە گڵۆپی سەوزی لە لیگا وەرگرت بۆ تۆماركردنی سەرجەم گرێبەستە نوێیەكان گرێبەستی لەگەڵ ئەلۆنسۆ رادەگەیەنێت.

ڕۆمانۆ نوسیویشیەتی: لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕێککەوتنێک لە نێوان چێڵسی و بارسێلۆنا لەسەر گرێبەستی مارکۆس ئەلۆنسۆ هەیە.

رۆمانۆ لە کۆتاییدا دەڵێت “مارکۆس ئەلۆنسۆ تا هاوینی 2024 گرێبەست لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە واژۆ دەکات، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button