ئه‌وروپائینگلتەرا

وێنە- دی برۆین گاڵتە بە هالاند دەكات

یاریگا-

کیڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچێستەر سیتی، گاڵتە بە ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری نوێی یانەكەیان دەكات لە سۆشیال میدیاكاندا.

دیبرۆین گۆڵێکی بۆ هالاند درووستكرد لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر وێستهام، یەکشەممەی رابردوو، لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا.

هالاند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی لە چێشتخانەیەکدا بڵاوکردووەتەوە، لەکاتێکدا سەیری مینوەكە دەکات و لەسەری نووسیویەتی “خەریکم داواکاری تەواوی مینوەكە دەکەم”.

دی برۆین لەبارەی وێنەکەی هێرشبەرە نەرویجییەکە کۆمێنتێکی کردووە و دەڵێت “دەتەوێت لیستەکە بگرم و بۆت بكەم بە ئەسیست؟”

هالاند وەڵامی ئەو یاریزانە بەلجیکیەی دایەوە و وتی: بەڵێ هەموو شەوێک خەونی پێوە دەبینم.. نازانم بۆچی.

بابەتی زیاتر

Back to top button