ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ڤێرنەر گەشتە ئەڵمانیا بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ لایپزیگ

یاریگا-

تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی چێڵسی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەكەی پێشووی لایپزیگ و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

“سکای سپۆرت ئەڵمانیا” ئاشکرای کرد کە یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە گەیشتە ئەڵمانیا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە لایپزیگ.

هەندێک لە ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی “تویتەر” ڤیدیۆ کلیپێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ڤێرنەر لەگەڵ هاتنی بۆ لایپزیگ دەردەکەوێت، بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی بۆ یانە ئەڵمانییەکە.

“سکای سپۆرت ئەڵمانیا” ئاماژەی بەوەدا کە گواستنەوەی ڤێرنەر بۆ لایپزیگ بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دوو ساڵ لەمەوبەر لایپزیگی بەجێهێشت و بە بڕی 53 ملیۆن پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد، بەڵام نەیتوانی تواناكانی خۆی لەگەڵ چێڵسی بسەلمێنێت ، ئەمەش وایکرد لە دەرەوەی هەژماری تۆماس توخێلی ڕاهێنەرەکەی بێت.

جێگەی سەرنجە یوڤێنتوس رکابەری سەرەکی لایپزیگ بوو بۆ گرێبەستی ڤێرنەر، بەڵام ئەو یاریزانە ئەڵمانییە پێی باش بوو بگەڕێتەوە بۆ یانەی پێشووی.

چێڵسی، ئەم هاوینە هەریەك لە یاریزانەكانی: ڕۆمێلۆ لوکاکۆ، ئەندرێاس کریستنسن و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، ڕیزەكانی یانەكەیان جێهێشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button