ئاسیائه‌وروپامۆندیال

لە کاتی کڕینی بلیتی مۆندیالی قەتەر پێویستە کارتێکی تایبەتیش بکڕیت

یاریگا
مۆندیالی قەتەر چەند مانگێکی کەمی ماوە و رێکخەرانیش ئەو هاندەرانەی بلیتیان کڕیوە ئاگادار کردووەتەوە، پێویستە لەگەڵ بلیتی مۆندیال کارتی ” هەیا ” لەگەڵ بکڕن.

کەناڵی کاسی قەتەری بڵاویکردەوە، رێکخەرانی مۆندیالی 2022 ئەو هاندەرانە ئاگادار دەکاتەوە، هەر کەسێک تەنها بلیتی مۆندیالی هەبێت، رێگەی پێنادرێت بچێتە ناو یاریگا و دەبێت کارتە تایبەتەکەشیان هەبێت و ئەو کات رێگەی چوونە ناو یاریگایان پێ دەدرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە بەهۆی ئەم کارتەوە هەموو گواستنەوەیەکی نێوخۆیی لە وڵاتی قەتەر خۆڕایی دەبێت، واتە هەڵگرانی ئەم کارتە پارەی تێچووی گواستنەوەی تاکسی و پاس نادەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button