ئینگلتەرا

ئەمڕۆ رایان گیگز دادگایی دەکرێت

یاریگا-رایان گیگز ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی دادگایی دەکرێت.

گیگز لەلایەن خۆشەویستەکەی پێشوویەوە  کەیت گریڤڵ، تۆمەتبارکراوە بەوەی  لە نێوان ساڵانی  ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ چەندین جار ئازاریداوە، بە تایبەت لە رۆژی ١-١١-٢٠٢٠ کە بە خراپی زیانی پێ گەیاندووە و ئازارێکی زۆری داوە، هەروەها تۆمەتبارە بە ئازاردانی ئێمای خوشکی کەیت لە هەمان رۆژ دا.

گیگز بە دادگای راگەیاندووە کە شتێکی لەو جۆرە رووینەداوە ئەمەش وایکرد کەیسەکە لە دادگا یەکلابکرێتەوە و سەرەنجام کارەکەی لەدەستدا وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز.

چاوەڕوان دەکرێت دادگاییەکە ١٠ رۆژ بخایەنێت و  بەڵگەکان پێناچێت لە بەرژەوەندی گیگز بێت.

رایان ئەو یاریزانە لە مێژووی مانچێستەریونایتد زۆرترین یاری ئەنجامداوە بە ٩٦٣ یاری لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠١٤.

بابەتی زیاتر

Back to top button