ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دی یۆنگ دەستپێکردووە

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەی فرانک دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا بێ هیوا بووە، بۆیە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئادریان رابیۆت ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەستپێکردووە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان چیدیکە چاوەڕێ ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا ناکەن، بۆیە دەیانەوێت ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، چاوەڕێش دەکرێت گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە بۆ ئەوان ئاسانتر بێت، چونکە خودی یاریزانەکە و یانەکەشی ئامادەن دەستبەرداری یەکتری بن.

مانچێستەر یونایتد لە ماوەی رابردوو ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button