ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی ئێڤەرتۆن تووشی پێكانێكی سەخت بوو

یاریگا-

فرانک لامپاردی ئینگلیزی و ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن ڕایگەیاند بەرگریكارێكی یانەكەی تووشی پێكانێكی سەخت بووە.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێ دۆڕاند لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلیزیدا.

لامپارد لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە بڵاویکردووەتەوە، ووتی”مینا بەدەست پێکانێکی پاژنەی پێیەوە دەناڵێنێت، ڕەنگە ئامادەنەبوونی ئەو بۆ ماوەیەکی زۆر درێژبێتەوە”.

سەبارەت بە پێکانەکەی تر لە یاریەكەیان بەرامبەر “بلوز”، بن گۆدفرێی تووشی هات کە دوای تەنها 18 خولەک یارییەکەی بەجێهێشت، لامپارد ڕوونیکردەوە کە تووشی شکاوییەکی کەم بووە، و پێموایە چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، پێمان وایە ئەو ماوەیە لەوانەیە لە نێوان دوو یان سێ مانگدا بێت، بەڵام وردەکاریم نییە زۆر شت لەبارەیەوە هەیە، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەکەین، هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لەبارەی سروشتی پێکانەکە دەزانین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button