ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مۆلەر بە جیاوازیەكی زۆر پێش میسی كەوت

یاریگا-

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە بەخشینەوەی ئەسیست بۆ هاوڕێكانی.

ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد لە یاری كردنەوەی خولی ئەڵمانیدا و یانەی میوان بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بردەوە.

مۆلەر توانی دوو گۆڵی یاریەكە درووست بكات بۆ هەریەك لە یاریزانان جەمال مۆسیالا و سێرجی گنابری.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكواكا لە وەرزی 2017/2018ەوە مۆلەر كۆی ئەسیستەكانی بۆ 82 ئەسیست بەرز كردەوە و بە جیاوازی 13 ئەسیست لە پێش لیۆنێل میسی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button