ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سادیۆ مانێ: لە لیڤەرپوول دەبەینەوە ئەگەر جارێکی دیکە بەرامبەریان یاری بکەینەوە

یاریگا-

سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چەند لێدوانێكی سەبارەت بە یانەكەی پێشووی لیڤەرپولی ئینگلیزی دا.

سادیۆ مانێ پێیوایە بایرن میونشن کە “یانەکەی ئێستایەتی” دەتوانێت لە لیڤەرپوول بباتەوە ئەگەر جارێکی دیکە هەردوو یانە ڕووبەڕووی یەکتر ببننەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی بۆندسلیگا، مانێ وتی: من وتم ڕەنگە گۆڵەکەم لە نۆیەر جوانترین گۆڵی من بێت بەڵام ئێستا دەڵێم دووەم گۆڵی دڵخوازمە نەک یەکەم، چونکە هاوڕێمە لە یانەكەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یارییەکی باشمان ئەنجامدا، ئەگەر جارێکی دیکە ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە ئەوا بێگومان بایرن لە لیڤەرپول دەباتەوە.

لە یەكەم یاری وەرزی نوێی بۆندسلیگادا بایرن میونشن بوو بە میوانی ئینتراخت فرانكفۆرت و یاریەكەشی بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە و مانێش توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button