ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دۆنارۆما: دەمەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە پاریس بمێنمەوە

یاریگا-

جیانلویجی دۆنارۆمای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی باسی لە وەرزی دووەمی خۆی لە یانە فەرەنسییەکە کرد.

دۆنارۆما بە سکای سپۆرتی راگەیاند: “بەڕاستی لێرە هەست بەوە دەكەم كە لە ماڵەوەم و لە دۆخێکی زۆر باشدام، ئەم یانەیە سەرسوڕهێنەرە، ناتوانیت ڕوونی بکەیتەوە، ئێمە وەک خێزانین و خۆشحاڵم کە لێرەم، هەروەها دەمەوێت لێرە بمێنمەوە و مێژوو بۆ ئەم یانەیە تۆمار بکەین “.

هەروەها ووتیشی: ئێمه‌ زۆر كار له‌گه‌ڵ راهێنەر ده‌كه‌ین، دڵخۆشین به‌ ستافه‌ ته‌كنیكییه‌ نوێیه‌كه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت بۆشاییه‌كان به‌ باشی پڕ بكەمەوە، پێشتر كارم له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ كردووه‌، بۆیه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌.

لە کۆتاییدا وتی: ئێمە لەگەڵ بەرگری کاردەکەین بۆ ئەوەی لەیەك تێبگەین ، دەمانەوێت بە خێرایی تۆپەکە وەربگرینەوە، هەروەها بە شێوازی بەرگریكردن بە 3 یاریزان، تەنها پێویستە چەند شتێک ڕێکبخەینەوە.

جێگای ئاماژەیە کە دۆنارۆما هاوینی رابردوو رووی لە ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان کرد بە گرێبەستێكی بێ بەرامبەر، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button