ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

دۆرتمۆند چاوی لە هێرشبەرێكی بارسێلۆنایە

یاریگا-

یانەی برۆوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یەكێك لەهێرشبەرەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ، دۆرتمۆند دەیەوێت قەرەبووی ئامادەنەبوونی سێباستیان هالەری هێرشبەری یانەکەی بکاتەوە لە ماوەی داهاتوودا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆرتمۆند پەیوەندی بە میمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا کردووە کە تەمەنی 28 ساڵە و خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی، بەڵام بە گواستنەوەیەکی بێبەرامبەر یان بە خواستن تا هاوینی ساڵی 2023.

دوای ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن و رافینیای بەڕازیلی لە یانەی لیدز یونایتد واژۆکرد، چانسی دیپای بۆ بەشداریکردنی بەردەوام لەگەڵ بارسێلۆنا لە یارییەکانی وەرزی داهاتوودا زۆر کەمیکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button