ئه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ: جۆتا بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو کاردەکات

یاریگا-

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی  خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بە فەرمی گرێبەستی دیۆگۆ جۆتای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی تا ساڵی 2027 درێژ كرایەوە.

کلۆپ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول وتی: دیۆگۆ لەو كاتەوەی هاتووە بۆ ئێرە دیارە كە  چی بۆ ئەم یانەیە کردووە، هەمووان دەزانن، بۆیە بەڕاستی شتێكی زۆر باشە کە گرێبەستێکی نوێی واژۆ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە تواناكانی ڕوونن، گۆڵ تۆمار دەکات و بە شێوەیەکی باوەڕپێنەكراو لەگەڵ تیپەکەدا کاردەکات، هەروەها دەتوانێت لە هەموو شوێنەکانی هێرشبەریدا یاری بکات.

هەروەها ووتی: ئەو دەتوانێت لە باڵەكان یان وەک هێرشبەرێک یاری بکات، بژاردەی زۆرمان پێدەبەخشێت، لەو کاتەوەی هاتۆتە لیڤەرپوول پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button