ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: ئەرسیناڵ ڕۆشتنی لینۆی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی ئارسناڵ بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی بێرند لینۆی گۆڵپارێزی ئەڵمانی بۆ یانەی فولهامی ئینگلیزی راگەیاند، لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا.

لینۆ بە گرێبەستێکی سێ ساڵی پەیوەندی بە یانەی فولهامەوە کرد، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە.

لینۆ لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ماڵئاوایی لە هاندەرانی ئارسناڵ کرد و نوسیویەتی: کاتی ئەوە هاتووە بڕۆنە پێشەوە، جێگەی خۆشحاڵی بووە کە 4 ساڵە بەشێک بووم لەم یانە سەرسوڕهێنەرە، سوپاس بۆ پاڵپشتیەکانتان، وە چاوەڕێی بینینی ئێوە دەکەم بەم نزیکانە .”

بەگوێرەی هەندێك لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا، بەهای گواستنەوەی لینۆ بۆ یانەی فولهام نزیكەی 8 ملیۆن پاوەندە.

لینۆ لە 125 یاریدا لەگەڵ ئارسناڵ بەشداری کردووە، لە 37 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 145 گۆڵی لێ تۆمارکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button