ئاسیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپول هێرشبەرێکی ئێرانی کردۆتە ئامانج

یاریگا
یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو سەردار ئازموون هێرشبەی ئێرانی یانەی زێنیت سان پێتەربورگی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری یانە ئینگڵاندیەکە بڵاویکردۆتەوە چەند کەسێکی شارەزا لە یانەکەیان لە یاری نێوان زینیت سان پێتەربورگ و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ لە جامی رووسیا ئامادە بوون بۆ ئەوەی چاودێری تواناکانی هێرشبەرە ئێرانیەکە بکەن و لە راپۆرتی ئەو کەسانەدا ئەو یاریزانە پەسەند کراوە، بۆیە پێدەچێت وەرزی داهاتوو ئەم یاریزانە پەیوەندی بە پاڵەوانی ئەوروپا بکات.

سەردار ئازموون وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانە رووسیەکە کرد و لە کۆی 17 یاری لە خولی ئەم وڵاتە توانی 14 گۆڵ بکات.

Back to top button