ئیتاڵیا

سەردار ئازموون بۆ دوو یاریی سڕ کرا

یاریگا

سەردار ئازموون هێرشبەری ئێرانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، بەهۆی هەڵس و کەوتەکەی بەرامبەر یاریزانی لازیۆ، لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری سێریائەی، بۆ دوو یاریی سڕ کرا.

لە یاریی نێوان رۆما و لازیۆ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هێرشبەرە ئێرانیەکە لە خولەکی 59 بە مەبەستی هاوکاری کردنی یانەکەی و رزگار لە شکست هاتە نێو یاریگا، بەڵام ئەو یاریزانە کۆتاییەکی باشی نەبوو.

ئازموون لە خولەکی 99 بەهۆی رەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی، لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سووری راستەوخۆ لە یارییەکە دەرکرا. دوای یارییەکەش لیژنەی تەمبێکاری لە ئەنجومەنی سێریائەی بڕیاریدا، ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەی بۆ دوو یاریی بێ بەش بکرێت.

لەلایەکی دیکەوەی جیانلوکا مانچینی ئەو یاریزانەی رۆماش بەهۆی وەرگرتنی کارتی سووری راستەوخۆ لە سێ یاریی سڕ کرا و بە پێ بژاردنی 10 هەزار یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button