ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مینگوێزا ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

ئۆسکار مینگوێزا، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا ،پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ هاوڕێكانی و هاندەرانی بارسێلۆنا نارد.

یانە كەتەلۆنییەكە بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند، مینگوێزا پەیوەندی بە ڕیزەکانی سێلتاڤیگۆوە کردووە، بۆ ماوەی 4 ساڵ، و یانە کەتەلۆنییەکە مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی پاراستووە، هەروەها  50%ی فرۆشتنەکەی لە داهاتوودا بۆ بارسێلۆنا دەبێت.

مینگوێزا لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئینستاگرام” نووسیویەتی: “دوای 15 ساڵ دەبێت ماڵئاوایی لەو یانەیە بکەم کە تێیدا گەورە بووم و کردمی بەو کەسەی ئێستا”.

”زۆر سوپاسی هەموو خەڵک و ڕاهێنەران و یاریزانان و ستافی تەکنیکی و هەموو کەسێکی ناو یانەکە دەکەم”.

لە کۆتاییدا وتی: هەروەها سوپاسی ڕاهێنەر ڕۆناڵد کومان دەکەم کە دەرفەتی پێدام خەونەکەم بەدی بهێنم کە لەگەڵ باشترین یاریزانانی جیهان یاری بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button