خولهکانی دیکە
دیپای ئامادەیە بارسێلۆنا جێبێڵیت
یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵیت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا لەگەڵ کارگێری یانەکە لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانە هۆلەندیەکە بن، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و بەرێوەبەری کارەکانیشی دەڵێت پارەکە زۆرە.
رۆمانۆ باسی لەوەش کردووە، دیپای ئامادەیە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێڵێت، ئەگەر بێتو لە یانەکەی بەناوبانگ ئۆفەری بۆ بێت.