ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: تورکەکان لە یاری خێرخوازیش ئاشتی نازانن

یارییەکی دۆستانە لە نێوان سالێرنیتانای ئیتاڵی و ئەدەنە دەمیر سپۆری تورکی بە شەڕ و ئاژاوە کۆتایی هات و چوار یاریزانیش دەرکران.

یارییەکە بۆ کۆکردنەوەی داهات بوو بۆ نەخۆشانی لیوکیوما لە سالێرنۆ، بەڵام فاوڵێکی توندی سەمیت ئەکایدین بووە هۆی پێکدادانی تەواوی یاریزانانی نێو یاریگا. هەرچەندە ناوبژیوان چوار کارتی سوور بەرزکردەوە بەڵام ئەمە یارییەکەی هێور نەکردەوە و سەرەنجام هەڵوەشایەوە.

ئەم یارییە لە رێگەی ماریۆ بالۆتێلییەوە رێکخرابوو کە ئێستا یاریزانی یانە تورکییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button