عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

Yariga App

دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردووی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئاستێكی باشی پێشکەش کرد و کێبڕکێی سەرکەوتنی کرد تا دوایین یاری، بۆ وەرزی نوێی خولەکە دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە نە گەیشتنەوە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕاهێنەر( مەحمود مەجید ) بۆیە بە ڕەزامەندی هەر دوو لا گرێبەستی نێوانیان نوێ نەکرایەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی بە مەبەستی دانانی پێکهاتەیەکی تازە، یەکەم کاریان هێنانی ڕاهێنەر ( قوسەی هاشم ) بوو تاوەکو سەرپەرشتی تیپەکەیان بکات لە وەرزی داهاتوو، جگە لە ڕاهێنەر یانەکە دەستی کردووە بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی بەشێك لە یاریزانەکانی کە بریتین لە ( شوانە مەحمود ، چێنەرجەلال ، عومەرمەحەمەد ، حەسەن حوسێنی گۆڵپارێز) بڕیاریشە ئەمڕۆ و سبەی گرێبەستی بەشێكی تر لە یاریزانەکانی نوێ بکاتەوە و بە چەند یاریزانێکی پیشەگەریش پێکهاتەی تەواو بکات.

یانەی پێشمەرگە مەبەستیەتی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بە بەهێزیەوە بەشداری بکات و ببێتە نوێنەری دووەم لە شاری سلێمانی لە خولی نایاب یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button