ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی و برایتۆن ناگەنە ڕێككەوتن سەبارەت بە كۆكۆرێلا

یاریگا-

مانچێستەر سیتی ئامادەیە کۆتایی بە گرێبەستەكەی مارک کوکورێلای ئیسپانی و یاریزانی یانەی برایتۆن بهێنێت ، دوای ئەوەی یانەکەی رەتیکردەوە گفتوگۆ بکات ئەگەر ئۆفەرێک بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند پێشکەش نەکرێت.

رۆژنامەی “دەیلی مەیل” بڵاویكردەوە، كوكورێلا داوای لە ئیدارەی برایتۆن كرد بەفەرمی لە یانەكە بڕوات، دوای ئەوەی بەشداری یاریە دۆستانەكەی رۆژی شەممەی رابردووی بەرامبەر ئیسپانیۆل نەكرد.

سیتی نزیکەی 35 ملیۆن پاوەندی پێشکەش کردوە و ئامادەیە 40 ملیۆن پاوەند بدات بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی کوکورێلا.

مانچێستەر سیتی پێویستی بە جێگرەوەی بەرگریکاری باڵی چەپە، چونکە سەرەتای ئەم مانگە ئۆلیکساندر زینچێنکۆی بە ئارسناڵ فرۆشت.

بەڵام برایتۆن ئامادە نیە بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ئەستێرەكەی بێت و بۆ ئەو مەبەستەش سیتی بە دوای یاریزانێكی جێگرەوەدا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button