ئه‌وروپائینگلتەرا

رۆناڵدۆ بە رەفتارێکی نوێ هاندەرانی یونایتد توڕە دەکات

Yariga App

یاریگا-

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هاندەرانی یانەكەی بە رەفتارێکی سەیر و سەمەرە توڕە كردووە ئەمەش گومان لەبارەی داهاتووی لەگەڵ یانەكەدا زیاتر دەکات.

رۆناڵدۆ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی مانچێستەر‌ یونایتد به‌رامبه‌ر رایۆ ڤالیكانۆ به‌شداری كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا هه‌بێت، پاشان له‌ نێوان هه‌ردوو گێمی یاریەكەدا‌ یاریگای جێهێشت.

یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، ئەوەش كۆتا یاری دۆستانەی شەیتانە سوورەكان بوو پێش دەستپێكردنەوەی وەرزێكی نوێی یاریەكانی پریمەرلیگ.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی “دەیلی مەیل”، رۆناڵدۆ ئۆڵدترافۆردی بەجێهێشت، پێش ئەوەی یارییەکە بەرامبەر ڤایکانۆ کۆتایی بێت، ئەمەش هاندەرانی یانەكەی توڕەکرد، دوای ئەوەی وێنەیەكی بڵاو دەبێتەوە كە یاریگا جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button