ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەرسیناڵ كاپتنی نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد

یاریگا-

ئەمڕۆ شەممە یانەی ئەرسیناڵ کاپتنی نوێی یانەكەی بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ ڕاگەیاند.

ئەرسیناڵ لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە ڕایانگەیاند مارتن ئۆدیگارد دەبێتە كاپتنی یەكەمی یانەكە بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە دوای گەیشتنی بە یاریگای ئیمارات لە مانگی یەکی ساڵی 2021، کاتێک بۆ یەکەمجار بە خواستن لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كرد ، کاریگەرییەکی زۆری هەبووە ، ئۆدیگارد لەگەڵ ئەرسیناڵ 60 یاری ئەنجامداوە و ٩ گۆڵی تۆمارکردووە.

لە کۆتاییدا ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئۆدیگارد ئەزموونی هەیە لە پۆشینی شارەی کاپتنی، بەو پێیەی لە مانگی ئازاری 2021ەوە  کاپتنی نەرویج بووە، هەروەها ٤٣ یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە. هیوای سەرکەوتن بۆ مارتن دەخوازین وەک کاپتنمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button