ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا ئەگەری گەڕانەوەی میسی بۆ بارسێلۆنا دووپاتدەکاتەوە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەگەری گەڕانەوەی ئەفسانەی ئەرجەنتینی یانەكەیان لیۆنێل میسی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتکردەوە.

لاپۆرتا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەی بە خواستی گەڕاندنەوەی میسی بۆ یانەکە کردبوو لە ماوەی داهاتوودا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لاپۆرتا ووتی: ژیانی وەرزشی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا بە شێوەیەكی گونجاو کۆتایی نەهات کە هەموومان دەمانویست، قەیرانی ئابووری ناچاری کردین ئەو کارە بکەین.

هەروەها ووتیشی: بەڵام ئێمە هێشتا قەرزاری ئەوین، پێمان خۆشە کۆتایی ژیانی وەرزشی بە درێسی بارسێلۆنا بێت و لە هەموو بوارەکاندا ستایشی بکرێت.

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەشکردووە:  تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە نەکراوە، بەڵام ئەمەیە کە لە قۆناغی داهاتوودا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەکەین، هەست بە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش دەکەم لەم بابەتەدا، باوەڕم وایە دەتوانین ئەو بەدەستبهێنینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button