یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە مانچێستەر بۆ یەكلاكردنەوەی داهاتووی.
كریستیانۆ بەشداری ڕاهێنانەكانی مانچێستەری نەكردووە لە ژێر ڕاهێنەرایەتیكردنی تین هاگ و یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەی سەفەری ئوسترالیای نەكرد بە هۆكاری خێزانی.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە ئەتلەتیك ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە مانچێستەر بۆ قسە كردن لەگەڵ یانەكەی سەبارەت بە داهاتووی.
شەیتانە سورەكان نایانەوێت دەستبەرداری ئەستێرەی یانەكەیان بن و دۆن لە پڕۆژەكانی تین هاگ دایە بۆ وەرزی نوی.