خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا مەرجی مانەوەی دی یۆنگ ئاشکرا دەکات

یاریگا
فرانکی دی یۆنگ، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم وەرزەی یانەی مانچێستەر یونایتد، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لە رێگەی چاڤی راهێنەرەکەیان، ناوەڕاستکارەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بیەوێت بەشێک بێت لە پرۆژەی یانەکەی، پێویستە مووچەکەی کەم بکاتەوە و خودی یاریزانەکەش بەم مەرجە رازییە.

بارسێلۆنا دەیەوێت بە دەستکەوتنی پارەی فرۆشتنی دی یۆنگ، بەشێک لە کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button