ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس نزیكە لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی دی لیخت

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نزیكە لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی ماتیاس دی لیخت كە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنەوە كرد.

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دی لیختی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەكانی.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان دووپاتیكردەوە كە یوڤێنتوس نزیكە لە گواستنەوەی جلیسۆن پریمەر بەرگریكاری یانەی تۆرینۆ بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها ئاشكرایكردووە یوڤێنتوس ئۆفەرێكی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و موچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی بەرگریكارەكەی تۆرینۆ كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button