ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

زینچینكۆ لەگەڵ ئەرسیناڵ گەشتنە ڕێككەوتن

یاریگا-

یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەلیكساندەر زینچینكۆی ئۆكرانی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئەرسیناڵ گواستنەوەی زینچینكۆی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ كۆتایی پێهێناوە.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە یاریزانە ئۆكرانیەكە بە بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە یانە لەندەنیەكەوە دەكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە مانچێستەر سیتی لەگەڵ برایتۆن لە گفتۆگۆدان بەمەبەستی گواستنەوەی مارك كۆكۆریا بۆ شوێنگرتنەوەی یاریزانە ئۆكرانیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button